حوزه‌یران 22, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ٢٥٠ لەسەتی دەسبەسەرداگیرانی مڵک وماڵی فەلەستینیان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە

ڕاپۆرێکی نێونەتەوەیی واپێشان ئەدا کە ئاستی وێرانکردن و دەسبەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی فەلەستینیان لە لێواری رۆژاوایی و قودسی داگیرکراو لەلایەن زایۆنییەکان لەدوو حەوتەی ڕابردوودا ٢٥٠ لەسەت زیادی کردووە.

 

نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان رۆژی یەکشەممە لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، وێرانکردن و دەسبەسەرداگرتنی مڵک وماڵی فەلەستینیەکان لە دوو حەفتەی ڕابردوودا بە بەراوەرد لەگەڵ مامناونجی حەوتانەی ئەو بیناو خانووبەرانەی لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینی وێران و داگیرکراون، بەڕێژەی ٢٥٠ لەسەت زیادی کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو حەفتەی ڕابردوودا، حەفتا خانوو و ماڵی فەلەستینیەکانیان بە بیانووی سازکرانی بێ مۆڵەت وێران یان داگیرکردووە کە ئاوارەبوونی ٩٠ کەس و زیان گەیشتن بە زیاتر لە٢٨٠ کەسی لێکەوتووەتەوە.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ لە دوو حەفتەی ڕابردوودا، ٢٥ شارومەندی فەلەستینی بۆ وێنە نۆ منداڵ لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سەربازانی رژیمی داگیرکەر لە لێواری رۆژاوایی بریندار بوون و هەروەها ١٩٠ شارومەندی فەلەستینیش لەوماوەدا قۆڵبەست کراون.

پاش ڕاگەیێندرانی گەڵاڵەی ڕەگەزپەرستانەی سەودای سەدە لە ٢٨ی ژانڤییەدا، لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە فەلەستینیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

 

Characters: 282 ,Words: 38 ,Lines: 3

متن خبر