حوزه‌یران 24, 2020 20:35 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی فەڕەنسا: ئەردوغان شەڕی لیبیا لە کۆنترۆڵ دەردەکات

پەرلەمانی فەڕەنسا رایگەیاند: رەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرەنجام دۆخی جەنگ لە لیبیا لە کۆنترۆڵ دەردەکات.

پەرلەمانی فەڕەنسا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند، رەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دۆخی جەنگ لە لیبیا دەگەیەنێتە ئاستێک، کە لە کۆنترۆڵ دەرچێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی فەرەنسا ئاماژە بەوەش کرا کە، وڵاتانی میسرو فەرەنسا بەوە ڕازی نابن کە تورکیا پابەندی پەیمانەکانی بەرلین نەبێت بە تایبەت کە میسڕ دۆخی ئێستای لیبیای پێ قبول ناکرێت و رەتی دەکاتەوە.

جێگای ئاماژەیە «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسڕ پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە ،دەستێوەردانی بیانی لە لیبیا، بەستێنی بۆ توندوتیژی و تێرۆر خۆش کردووە، بۆیە هەر دەستوەردانێکی راستەوخۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە رێگەپێنەدراوە. ئینجا حکومەتی ھاوپەیمانیی لیبیاش، دەستبەجی وتەکانی سیسی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە "ئەوە بە واتای راگەیاندنی جەنگ دێت".

راپۆرتەکانی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لەوبارەیەوە ئاماژە بەوەدەکەن، تورکیا بەردەوامە لە ناردنی چەکدارانی سووریی نزیک لە خۆی بۆ خاکی لیبیا بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە حکومەتی ھاوپەیمانی دژ بە ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبیا بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر.