حوزه‌یران 29, 2020 07:30 Asia/Tehran
  • باڵوێزی روسیا لە فەلەستینی داگیرکراو : مسکۆ لە گەڵ پەیوەست کردنی لێواری رۆژاوادا نیە

باڵوێزی روسیا لە فەلەستینی داگیرکراو جەختی کردەوە لەسەر دژایەتی کردنی مسکۆ لە گەڵ گەڵاڵەی رژێمی زایۆنی بۆ داگیرکردنی چەند بەشێک لە لێواری رۆژاوا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئانتۆنی ڤیکتۆرۆڤ رۆژی یەکشەممە لە دیداری محەمەد بەرەکە سەرۆکی لێژنەی باڵای بەداواداچوونی کاروباری فەلەستینیەکانی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکان وێڕای ئێدانە کردنی بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ پەیوەستکردنی چەند بەشێک لە لێواری رۆژاوا  بە ناوچە داگیرکراوەکان جەختی کردەوە ، روسیا لە گەڵ هەرچەشنە پەیوەستکردنێکی ناوچە فەلەستینیەکان بە ناوچە داگیرکراوەکان نەیارە و بۆ رێگرتن لەم پرۆژەیە هەوڵئەدات.

بنیامین نەتیانیاهوو سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنی لەم دواییانەدا رایگەیاند ، گەڵاڵەی پەیوەستکردنی چەند بەشێک لە لێواری رۆژاوا بە ناوچەکانی ژێر رکێفی رژێمی زایۆنی ، لە چەند مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت .

ئەم بابەتە یەکێک لەبڕگەکانی مامەڵەی نەژاد پەرستانەی ناسراو بە سەودای سەدەیە .