ته‌مووز 07, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: قەیرانی ئابووریی لوبنان لە بەر ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکایە

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزوڵڵای لوبنان وتی: قەیرانی ئابووریی ئەم وڵاتە دەرەنجامی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی لوبنانە.

«شێخ نەعیم قاسم» یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزوڵڵای لوبنان لە سەروبەندی چواردەھەمین ساڵگەڕی ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر لوبنان «ژولای ساڵی ٢٠٠٦» ناسراو بە شەڕی ٣٣ ڕۆژە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی «ئەلعەھد» وتیشی: قەیرانی ئابووریی ئێستا بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکاو گوشار خستنە سەر سندوقی نێونەتەوەیی دراڤ بەمەبەستی دانانی مەرجی قورس بۆ لوبنان دەگەڕێتەوە.

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزوڵڵای لوبنان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم بانگەشانەی کە گوایە حیزبوڵڵا لوبنانی بەر بارمتە گرتووە، وتیشی: حیزبوڵڵا بەس خوازیاری سەربەخۆیی لوبنانە.

شێخ نەعیم قاسم لە بارەی شەڕی «ژولای ساڵی ٢٠٠٦» ناسراو بە شەڕی ٣٣ ڕۆژەش وتی: ئەو شەڕە بە مەبەستی تێکشکاندنی خۆڕاگریی ئیسلامی وەڕێ خرا بوو، کەچی بە یارمەتیی خوداوەند و کەرەستەو تفاق و لە سەرھەست بوونی زێزەکانی خۆڕاگری و بە ڕابەرایەتی کردنی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» و سەرکردە سەربازییە خەباتکارەکانی وەک «عیماد موغنیە» و یارمەتیی بێ درێخیی حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە ژووری ئۆپراسیۆنی ناوەندیی شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ ئامادە بوو، دوژمنی زایونی بە چۆک دا ھات.

سەرپەیڤ