ته‌مووز 07, 2020 19:53 Asia/Tehran
  • داخوازیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ پێشگرتن بە جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی بە ناردنی نامەیەک بۆ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەندامانی لێژنەی چوارقۆڵی، داوای لەو ڕێکخراوەیە کرد کە بۆ پێشگرتن بە جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاواو لکێندرانی بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە، تەگبیری پێویست ڕەچاو بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی «ڕای ئەلیەوم»، «یوسف عەسیمین» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لەم نامەیەدا دژایەتیی ڕێکخراوەکەی لەمەڕ لێکندرانی بەشگەلێکی دیکەی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە ڕایگەیاندو داوای ڕاگیردرانی تەواوی ھەنگاوە نایاساییەکانی ڕژێمی زایونیی کرد لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشت و ئەندامانی لێژنە چوار قۆڵییەکەی «ئەمریکاو ڕووسیاو یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان»ەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ھەروەھا داوای بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی خێرای کرد بۆ دەربازکردنی ھەلە ڕەخساوەکانی ئاشتی و بەردەوام کرانی ھەوڵەکان لە ئاراستەی دەستپێکی ڕەوتی سیاسیی ژێرچاودێریی نێونەتەوەیی، بۆ ئەوەی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز پێک بێت.

سەرپەیڤ