ته‌مووز 08, 2020 10:37 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستانی ئێران و لوبنان لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھاوکاریی بازرگانی

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیرووت و وەزیری پیشەسازیی لوبنان لە دانیشتنێک دا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەکانی دوو وڵاتیان لێک دایەوە.

«موحەممەد جەلال فیرۆزنیا» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیرووت ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «عیماد حوبوڵڵا» وەزیری پیشەسازیی لوبنان، لە سەر ئمادە بوونی ئێران بۆ پشتگری کردن لە لوبنان لە تەواوی بوارەکان و بەتایبەت پیشەسازی و کانزا پێی داگرت.

«عیماد حوبوڵڵا» وەزیری پیشەسازیی لوبنانیش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە مێژووییەکانی تاران و بەیرووت ستایشی داکۆکییە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەتی لوبنانی کرد.

«موحەممەد جەلال فیرۆزنیا» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «عیماد حوبوڵڵا» وەزیری پیشەسازیی لوبنان ھەروەھا لە سەر پێویستیی بەستێن خۆش کردنی لەبار بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکارییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات پێیان داگرت.