ته‌مووز 08, 2020 18:47 Asia/Tehran
  • «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»: دەبێ سەرنجی مودێلی ئێران بدرێت لەمەڕ گەشەو بەرھەمھێنان

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە، ستایشی خۆڕاگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکا لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وێڕای ستایش کردنی مودێلی ئابووریی ئێران وتیشی: ئەم مودێلە بووەتە ھۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی چل ساڵ لە بەرامبەر بایکۆتە بەربڵاوو نایاساییەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی خۆڕاگری بنوێنێ.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە ئێستادا لە زۆر پیشەسازیی گرینگ دا لەوانە پیشەسازیی گەردونگەڕی پێشکەوتنی باش و گرینگی مسۆگەر کردووەو لە بەرھەمھێنانی خۆراک، بەنزین، گازۆئیل و کارەبادا بە خۆبژیوی گەییشتووە، وتیشی: وادیارە لەمەڕ گەشەو بەرھەمھێنان دەبێ سەرنجی مودێلی ئێران بدرێت .

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی وتکانی دا تیشکی خستە سەر دەستوەردانەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە بەیروت لە کاروباری نێوخۆیی لوبنان و وتیشی: ئەمە دەوڵەتی لوبنانە کە چارەنووسی خەڵکی ئەم وڵاتە دیاری دەکات نەک باڵوێزەکەی ئەمریکا یان وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئیدانە کردنی دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری نۆوەۆیی لوبنان و ھەروەھا ئاڵۆزی چێکردنی واشێنگتۆن، ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکی وتی: ئەو سیاسەتەی کە دژی لوبنان ڕەچاوی دەکەن ھەر لە ئاڵۆزی چێکردنەوە بگرە ھەتا گەمارۆو بایکۆت ناتوانێ لوبنان و خۆڕاگریی ئەم وڵاتە لاواز کات.