ته‌مووز 10, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: ئیسرائیل گەڵاڵەی دابڕکردنی کەزتی ڕۆژئاوا وەلا بنێت

سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوای لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی کرد کە واز لە گەڵاڵەی داگیرکردنی لە سەداسیی کەرتی ڕۆژئاوا بھێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، کۆشکی ئلیزە ئەمڕۆ ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی داوای لێکردووە ھەتا واز لە ڕاپەڕاندنی دەست گرتن بەسەر لە سەداسیی کەرتی ڕۆژئاوا بھێنێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەکرۆن داوای لە بنیامین ناتانیاھۆ کردووە ھەتا لە ھەڵگرتنی ھەر ھەنگاوێک لەمەڕ دابڕکردنی سەرزەوینی فەلەستینییەکان خۆی ببوێرێت.

مەکرۆن وتوویەتی: ئاوا ھەنگاوێک بەپێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانەو بۆی ھەیە گەییشتن بە ئاشتیی ئیسرائیل_فەلەستین لەبار ببات.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «بۆریس جۆنسۆن»ی سەرۆک وەزیرانی بریتانیاش لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ناتانیاھۆ وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەبارەی گەڵاڵەی داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا داوای لێ کردووە واز لەو گەڵاڵەیە بھێنێت.

بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ١٧ی مای ٢٠٢٠ وتبووی کاتی لکاندنی شارۆچکە یەزودی نشینەکانی کەرتی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیل گەییشتووە.