ته‌مووز 14, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • بوختانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس بۆ ئێران

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ڕۆژی دووشەممە لە ئاراستەی ڕەزامەند کردنی ڕژێمی سەعودی و ئیمارات، بانگەشەی کرد کە ئێران چەک و چۆڵ ڕەوانەی یەمەنی گەمارۆدراو دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نایف فەللاح موبارەک حوجرەف» ھەروەھا بتنگەشەی ئەوەشی کرد کە گوایە ئێران ھۆکاری نەگەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسییە لە یەمەن دا.

ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ھەر لە سەرەتای دەست درێژکاریی  بۆ سەر یەمەن ھەتا ئێستا گەلێک جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەن دا ئامادەسەو چەک و چۆڵ ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات و ئەمەش بانگەشەیەکە کە گەلێک جار لە لایەن کاربەدەستانی یەمەنەوە ڕەت کراوەتەوە.

ئەم بوختانە بێ ناوەڕۆکە لە ئاراستەی شاردنەوەی شکستە پەیتاپەیتاکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ھەمبەر ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دێتە ئاراوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە.سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.