شەھیدکرانی لاوێکی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا
کانونی دوھەم 31, 2021 14:01 Asia/Tehran
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بە ھێرش بۆسەر بەیت لەحم لە لێواری رۆژاوا گەنجێکی فەلەستینیان شەھید کرد .
بە پێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، لەم ھێرشەدا کە کرایەسەر ناوچەی بەیت لەحم لە لێواری رۆژاوا ، لەشکەریانی زایۆنیست تەقەیان لە فەلەستینیەکان کرد .
بە دوای ئەم تەقەیەدا لاوێکی فەلەستینی کەوتە بەر گوللەی زایۆنیەکان و شەھید کرا .
لەشکەریانی زایۆنیست سێشەمەی حەوتەی رابردووش لاوێکی فەلەستینیان لە باشووری شاری نابلۆس لە لێواری رۆژاوا بە گوللە شەھید کرد .