شوبات 20, 2021 21:49 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی ئیسراییل لە رادەستکردنەوەی تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی

رژێمی زایۆنی تا ئێستا تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی لە لای خۆی راگرتووە و ئامادە نیە بیانداتەوە بە بنەماڵەکانیان .

حەسەن عەبد رەببە وتەبێژی رێکخراوی کاروباری یەخسیران و ئازادکراوانی فەلەستینی ، گوتی : رژێمی داگیرکەری قودس لە ساڵی 1967 بەم لاوە هێشتا تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی رادەستی کاربەدەستانی فەلەستینی نەکردووە .

 گوتیشی : لەم ژمارەیە 254 شەهید نێژراون و 70 شەهیدی دیکە ئێستاش لە ساردخانەدان . هەروەها 68 فەلەستینیش لە ساڵی 1967 بەم لاوە بێسەروشوێن کراون .

عەبد رەببە گوتی رژێمی زایۆنی تەرمی شەهیدەکان بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە هەرچەشنە رێکەوتنێکی گۆڕینەوەی یەخسیران و لە گوشارنانی بنەماڵەی شەهیدان دەکاردێنێ .

سەرپەیڤ