ته‌مووز 26, 2021 07:22 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر چەند ناوچەی خان یۆنس دەکەن لە باکووری رۆژهەڵاتی کەرتی غەززە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئەم پەلامارە کە رەنگە بە خۆفڕ کرابێت لە کاردانەوە بە ناردنی باڵۆنی ئاگرین لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچەداگیرکراوەکان بووە . 

 دەگوترێ جیا لە ناوچە روژهەڵاتیەکان ، چەندین ناوچەی باشووری کەرتی غەززەش دراونەتە بەر پەلاماری رژێمی زایونی . 

 سەرچاوە فەلەستینیەکان تا ئێستا لەمبارەوە هەواڵێکیان بڵاونەکردووەتەوە . 

باڵۆنەئاگرینەکان ئەوەندە بۆ شارۆکەنشیان کێشەیان سازکردووە کە جیا لە کاردانەوەی نفتالی بێنێت سەرۆک وەزریرانی رژێمی زایۆنی ، وایکرد شارۆکە نشینانی دەوربەری غەزە رابگەیەنن مەترسی ئەم باڵۆنانە لە موشەکەکانی موقاوەمە کەمتر نیە . 

سەرپەیڤ