ئاب 10, 2022 03:31 Asia/Tehran
  • چاودێری مافی مرۆڤ: ھەتا ئەو کاتەی ئیسرائیل سزا نەدرێت، ھێرشی سەر کەرتی غەززەش ھەر بەردەوامە

ڕێکخراوەی چاودێریی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت کە، سزا نەدرانی ڕژێمی زایونی بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئەم ڕژێمە لە سەر دڕندەکارییەکانی بەردەوام بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دامەزراوەی نادەوڵەتیی «چاودێری مافی مرۆڤی جیھانی» ڕۆژی سێ شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: پتر لە ٤٠ فەلەستینی لەوانە ١٥ منداڵ دوابەدوای شەڕی سێ ڕۆژەی ئەم دواییەی نێوان ڕژێمی زایونی و خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە کوژراون و دیارە ھەتا ئەو کاتەی کە ھیچ باسێکی سزادان لە ئارادا نەبێت، ئەو دڕندەکارییانەش بەردەوام دەبن.

چاودێری مافی مرۆڤ ئەوەشی وتوو کە، ئەم سوڕەی ئاڵۆزی نانەوە ھەتا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە بەخشین لە سزا زاڵ بێ بە سەر کەشەکەدا و غەززە وەک بەندیخانەیەکی ھەراو لە کەشێکی کراوەدا بمێنێتەوەو ئاپارتایدی ئیسرائیل لەنێو نەچێت.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی ئەو ھێرشە دڕندانەی ڕژێمی زایونی دا، تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینیش بە سەدان موشەک شارو شارۆچکە زایونی نشینەکانیان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان و بە تایبەت تەلەبیب و فڕگەی «بن گۆریۆن» کردووەتە ئامانج.

سەرپەیڤ