May 30, 2020 15:29 Asia/Tehran
  • سکرتێری لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان : جێبەجێکرانی یاسای چاکسازیی  هەرێمی کوردستان لە مانگێکی دیکەوە دەسپێدەبێ

سکرتێری لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی هەرێمێ کوردستان رایگەیاند لە مانگی تەمووزی داهاتووڕا ، جێبەجێ کرانی یاسای چاکسازیی لە هەرێم دەستپێدەکرێ .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، محەمەد سەعدەدین لە دیمانە لە گەڵ مێدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی : هەر کام لە وەزاڕەتخانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازیی بە پێی رێکار و مادە یاساییەکان کە فەرمانەکانیان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە ، جێبەجێ دەکات .

لە هەمان کاتدا شارپرێسیش راپۆری دا سەعید هەرکی بەرپرسی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پەرلەمانی هەرێمیش جەختی کردەوە هیچ گوشارێکی سیاسیی ناتوانێ رێگا بگرێ لە جێبەجێ کرانی یاسای چاکسازیی چونکە ئەم یاسایە لە رێگەی رێککەوتن لە گەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە واژۆ کراوە .