راگێندرانی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم بۆ ماوەی 6 رۆژ
بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌رکرد و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی راگه‌یاند.
بە پێی هەواڵی مێدیاکانی هەرێم ، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که له کاتژمێر 12ی شەوی یەکشەممە لە سەر دوشەممە وە تا کاتژمێری 12ی شه‌وی 2020/6/6 هاتووچۆ له‌نێوان گشت پارێزگاکانی هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان و شار و شارۆچه‌که‌کان راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشی داوه که له کاتژمێر 6ی ئەمڕۆ دووشەممەوە تا کاتژمێری 12ی شه‌وی 2020/6/6 له‌ناو گشت پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان و شار‌و شارۆچکه‌کان هاتووچۆی پیاده و ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشی داوه که ده‌وامی گشت فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له ئەمڕۆوە و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ راده‌گیرێت جگه له وه‌زیره‌کان و ستافی نوسینگه‌کانیان.