ته‌مووز 02, 2020 19:28 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێوان بارزانی وتاڵەبانی لە پیرەمام

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی  ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لەهاوینەهەواری پیرەمام  بە مەبەستی شکاندنی بەستەڵەکی نێوان هەردوو پارتەکە کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە ڕایگەیاندووە: رۆژی سێشەممەی ئەم حەوتەیە، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کردو بەدوور لەچاوی میدیاکان کۆبوونەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکەش شکاندنی ئەو بەستەڵەک و سڕوساردییە بوو کە لەنێوان هەردوو پارتەکەدا بەدی ھاتووەو پاشان تاوتوێی دۆخی ئێستای کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.

میدیاکان لە ھەل و ومەرجێکدا باسی دیداری مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەکەن کە، ھێشتا بەرپرسانی یەکێتی دانیان بە ئەنجام گرتنی وەھا کۆبوونەوەیەک دا نەناوە.

سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای مەسعودبارزانی، لەکاتێکدابوو کە لەهەمان رۆژش دا سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیشی کرد بوو.

سەرپەیڤ