ته‌مووز 04, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ لە هەرێم پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە نێوان 40 بۆ 44 پلەی سیلیزیدا بێت و پارێزگای بەسڕەش لە باشوری وڵات بەرزترین پلەی گەرمی دەبێت کە دەگاتە 50 پلە.

 

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق لە نێوان 46 بۆ 49 پلەی سیلیزیدا دەبێت و هەروەها پلەکانی گەرما لە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە نێوان 40 بۆ 44 پلەدا دەبێت.

ئەوەش هاتوە، هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا لە پارێزگاکانی باشوری عێراقدا تۆماردەکرێن، بەجۆرێک پلەکانی گەرما لەو پارێزگایانەدا لە نێوان  48 بۆ 50 پلەی سیلیزیدا دەبێت.