ته‌مووز 04, 2020 15:36 Asia/Tehran
  • سەرۆکی تەریقەتی قادری کۆچی دواییکرد

شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی کەسایەتی ناسراوی ئاینی کوردستان و سەرۆکی تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

 

به پێی هەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، شێخ محەممەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.

لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کراوە.