خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە هەولێر وسلێمانی
جووتیارانی ناڕەزای لە هەولێر دژی بێ بەرنامەی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە کەرتی کشتوکاڵ هاتنە سەر شەقام.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە جووتیارانی شاری هەولێر هاتنە سەر شەقام و داوایان کرد حکوومەت رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بکات بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەهەمی ناوخۆ لە عەلوەکاندا ساغبێتەوە.
جووتیاران لە شاری هەولێر گردبونەوە و رایانگەیاند، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان پارەناکات و کیلۆیەک تەماتە 70 دینار دەکات و تێچووەکەی خۆی دەرناهێنێتەوە.
جووتیاران سەر شەقامەکانیان بە تەماتە سوور کرد.
لە شاری سلێمانی ش پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دژی دواکەوتنی موچە و لێبڕینی موچە خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.
پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ دوو شهممه ٦ی ٧ی ٢٠٢٠ ژمارهیهکی زۆر لە کارمەندانی هاتووچۆ و مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی هەرێم و هاوڵاتیان له بهردهم باخی باخی گشتی شاری سلێمانی ڕێپێوانیان دەستپێکرد .
خۆپیشاندهرانی شاری سلێمانی بڕیارهکهی حکومهتی هەرێم بۆ کهمکردنهوهی مووچهیان، رهتکردەوە و داوایانکرد موچەکانیان بەبێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا وەربگرن.