«ئەیاد عەلاوی» داوا لە ھەرێمی کوردستان دەکات دۆسیەی پەکەکە یەکلایی بکاتەوە
«ئه‌یاد عه‌لاوی» سه‌رۆکی «ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی عێراق رایگەیاندووە: پێویسته به‌زووترین کات دۆسیه‌ی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان- په‌که‌که له ناوچه سنوورییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق یه‌کلایی بکرێته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، «ئه‌یاد عه‌لاوی» سه‌رۆکی «ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی عێراق له تویتێکدا کە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکردوەتەوە، نووسیویه‌تی: پێویسته دۆسیه‌ی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌زووترین کات یه‌کلایی بکرێته‌وه و جێگای قەبووڵ نییە کە ئه‌و ناوچانه ببنه سه‌رچاوه‌ی زیانگه‌یاندن به خەڵکانی دیکه.
عەلاوی ئاوڕی لە ھەڵوێستەکانی تورکیاش داوەتەوەو ڕایگەیاندووە، ھەڵبەت ئاساییە کە تورکیاش نابێ سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل بکات و یاری به پشکی عێراق له ئاوی چۆمی فورات بکات.
سه‌رۆکی «ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی ڕەچاوکرانی دابی دراوسێگەری لە نێوان عێراق و تورکیا، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە، گفتوگۆ و دانوستان گونجاوترین چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
لەئێستادا بەهۆى لەشکرکێشانى تورکیا بۆ سەر خاکى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکانى عێراق و تورکیا بەرەو ئاڵۆزی دەچن و لە چەند رۆژى رابردوودا وەزارەتى دەرەوەى عێراق هۆشداری دایە تورکیا لەئەگەری بەردەوامى ئەو لەشکرکێشیە.