عەلی باپیر: باھەرێم پەند لە ڕابردوو وەربگرێت
«عه‌لی باپیر» ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق رایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەبێ پەند لە ڕابردوو وەربگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ھیوای کورد، «عه‌لی باپیر» ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ «جینین بلاسخارت» نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق رایگه‌یاند، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، په‌ند له‌رابردوو وه‌ربگرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌لی باپیر ڕۆژی ڕابردوو له مه‌کته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی کرد له «جنین پلاسخارت» نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان له عێراق و له‌دیدارێکدا باسیان له بارودۆخی سیاسیی له دوای پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانه‌کان کرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باس له‌دوایین پێشهاته‌کانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوانیان کراو ئینجا گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی دادگه‌رانه به‌باشترین بژارده هه‌ژمارکرا.
«عه‌لی باپیر» راشیگه‌یاند، له‌پێناو چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پێویسته هه‌رێم په‌ند له‌ڕابردو وه‌ربگیرێت و گوتاری سیاسیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی یه‌کبخات و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی تێبکۆشێت.