ته‌مووز 07, 2020 15:38 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تیرۆری « ھیشام ئەلھاشمی» لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە

گوتەبێژی بارەگای «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای ئیدانە کردنی تیرۆری «هیشمام هاشمی» داوای دۆزینەوەی ھۆکارانی ئەو کردارەو ڕادەست کردنیان بە دادگا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە،ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکی گوتەبێژی بارەگای «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دا هاتووە، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاسایشت «هیشام هاشمی»مان پێ گەیشت، کە بە کردەوەیەکی ستەمکارانەی گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە، لە کاتێکدا کە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داوایش لە دەزگە پێوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگایان بکەن تا بە سزای خۆیان بگەن.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، لە خودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامش بە کەسوکاری ببەخشێت.

«ھیشام ئەلھاشمی» شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا کە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی دەگەڕایەوە، لە بەردەم ماڵەکەی لە گەڕەکی «زیونە»ی بەغدا کەوتە بەر پەلاماری چەمدارانەی دوو ماتۆڕ سوار. تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تیرۆری «ئەلھاشمی»ی بە ئەستۆ گرتووە.

سەرپەیڤ