شەرمەزار کرانی تیرۆری «هیشام هاشمی» لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تیرۆر کردنی «هیشام هاشمی»، شرۆڤەکاری سیاسی و کارو باری ئاسایشتیی عێراق بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کوشتنی «هیشام هاشمی» جەختی کردووە: تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراق «هیشام هاشمی» بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکراوە کە، هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زوترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.
شهوی رابردو «هیشام هاشمی» شارهزا و چاودێری بواری ئاسایشتی و سیاسی لهبهردهم ماڵهکهی خۆیدا له گەڕەکی «زیونه»، لهلایهن دوو چهکدارەوە کەوتەبەر دەستڕێژ و کوژرا.