ته‌مووز 07, 2020 18:29 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی تیرۆری «ھیشام ھاشمی»ی بە تاوانێکی دژی ئازادیی ڕادەربڕین زانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕووداوی تیرۆرکرانی «ھیشام ھاشمی» لێکۆڵەرو ڕەخنەگری سیاسیی عێراقی ئیدانەکردو وەک تاوانێکی دژی ئازادیی ڕادەربڕین لێکی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕووداو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تیرۆرکرانی «ھیشام ھاشمی» لێکۆڵەرو ڕەخنەگری سیاسیی ناسراوی عێراق، لە پەیامێکدا ئەم ڕووداوەی ئیدانەکردو بە دڕندەکارییەک دژی «وشەی ئازاد و ئازادی»ی لێکی دایەوە.

ناوبراو وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ ھاوڕێیان و بنەماڵەی ھاشمی داولی لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کرد کە ھۆکارانی ئەو تیرۆرە ناس کات و پاش ناساندنیان بە پێی یاسا لە دادگەیەک دا دادگایی بکرێن و سزایان بدات.

بارزانی ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوانی کوشتنی ھیشام ھاشمی لێکۆڵەرو شارەزای ھەڵکەوتەی عێراقی ڕووداوێکە کە سەدان جاری دیکەش لە قەواخی کوشتنی ڕۆڵەکانی ڕادەربڕینی ئازاد دووپات دەبێتەوە.