ته‌مووز 11, 2020 01:05 Asia/Tehran
  • تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی ئەسپاردە کرا

نزیکەی 8 هەزار دەروێش هاتوونەتە سلێمانی و بەشێکی زۆریان چوونەتە تەکیەی گەورەی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە پرسە و رێوڕ ەسمی بە خاکسپاردنیدا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای خوێندنی نوێژی مه ییت لە سەر تەرمی شێخ مەحەمەد کەسنەزانی ،  رابەری تەریقەتی قادریی تەرمەکەی لە تەکیەکەی خۆیدا لە سلێمانی ئەسپاردەی خاک کرا.

کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی  ھەینی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

نزیکەی 8000 دەروێش و پەیڕەوی تەریقەتی قادری، لە چەندین شوێنی جیاوازەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریی کردن لە مەراسیمی هێنانەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی.

 رۆژی 4ی تەمموزی 2020، شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی پێشەوای تەریقەتی قادری، لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

شێخ نەهرۆی کوڕی  جێگەی شێخ محمەد کەسنەزانی گرتووەتەوە .