ته‌مووز 12, 2020 22:26 Asia/Tehran
  • سۆران عومەر فەرمانی گیرانی بۆ دەرکرا

بەگوێرەی نوسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە دەرکراوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ دەرکرا.

میدیاکانی ھەرێم رایانگەیاند ، بەگوێرەی نوسراوەکە کە ئاستەی گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و گشت ئەندامانی پۆلیس کراوە و واژۆی دادوەر عیماد فارس رەشیدی لەسەرە، فەرمانی دەسگیرکردن بۆ سۆران عومەر دەرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێوە رێگەتان پێدراوە و لەسەرتانە تۆمەتبار سۆران عومەر سەعید، بگرن و بیدەن بە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، چونکە لە بنکەی پۆلیسی خانەقا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

دەرکردنی ئەم فەرمانە لەکاتێکدایە کە رۆژی 7ی ئایاری ئەمساڵ، پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرت، ئەوەش نارەزایی و ناکۆکی قوڵی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان لێکەوتەوە.