ئاب 07, 2020 19:38 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی تر سنووری ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان دەبەزێنن

فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ جارێکی تر سنووری ئاسمانیی ھەرێمی کوردستانیان بەزاندو ناوچەی شارباژێریان بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، فڕۆکەکانى تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ھێرشیان کردە سەر گوندێکى قەزاى ماوەتى سەر بەناوچەى شارباژێرى سنورى پارێزگاى سلێمانى و بوردومانیان کرد.

بەد پێی ئەم ڕاپۆرتە گوندی «قامیش» لە سنورى قەزاى ماوەتى سەر بە ناوچەى شارباژێری پارێزگاى سلێمانىی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی لە لایەن فڕۆکەشەڕکەخرەکانی تورکیاوە بوردومان کرا.

وەک باسی دەکرێت بەهۆى بۆردومانەکەوە ئاگر لە رەزو باخى هاوڵاتیان ی ھەرێم کەوتووەتەوەو لەئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى قەزاى ماوەت لە هەوڵى کوژاندنەوەو کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەدان، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى بە دواوە نەبووە.

سەرپەیڤ