ئادار 01, 2021 13:05 Asia/Tehran
  • پەیامی کازمی بۆ مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی

مسەتەفا کازمی‌، سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق پەیامێکی‌ بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی‌ لە مامۆستایان دەکات و پشتیوانی‌ خۆی بۆ دوپات کردنەوە.

لە تویتێکدا کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی ئازاری 2021 بە زمانی‌ کوردی‌ بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی‌ نووسیویەتی‌، "لەجەژنی مامۆستادا گەرمترین پیرۆزبایی لە ستافی فێرکاریی دەکەم، ئەوان بەزانست و رەوشت و نیشتمانپەروەرییان سەرچاوەی هێزی ژیانن".

لەبەشێکی‌ تری‌ تویتەکەیدا سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق ئاماژە بەوە دەکات، "ئایندەمان لەسەر پەروەردەکاران وەستاوە و پشتیوانیان دەبین تا بتوانن وڵات بنیات بنێنەوە و نەوەکانی داهاتوو پێ بگەیەنن".

سەرپەیڤ