سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان
لە ئاراستەی پێک‌ھێنانی یەکدەنگی لە نێو کورد بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەییشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمەڵێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبوەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، ڕۆژی سێشه‌ممە چواری ئایار، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوی کرده‌وه که نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکان و مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووه‌وه و لە کۆبوونەوەکەش دا دووپات له‌سه‌ر یه‌کده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی و یه‌کڕیزیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان کرایه‌وه.
وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه، نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستی و گرنگیی کاری هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌ییی نێوان ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو مسۆگه‌رکردن و پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان و ئێسته و قۆناغه‌کانی داهاتوودا، دووپاتی له به‌رپرسیاریه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانی کرده‌وه لەم بوارەدا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وێڕای ده‌ستخۆشی، هه‌موو پشتگیرییه‌کی یه‌کێتییان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و هێنانه‌دی یه‌کده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی و یه‌کڕیزیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان دووپات کرده‌وه و هه‌موو هاوکارییه‌کیان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌وڵانه نیشان دا و هاوڕا بوون که پێویسته میکانیزم و چوارچێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ پێکه‌وه‌کارکردن و هاریکاری و هاوئاهه‌نگی له نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا هه‌بێت.
هه‌نگاوه‌کان بۆ ئاماده‌کردنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان،دۆخی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی،پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌که بوون.