ئه‌یلوول 25, 2021 21:38 Asia/Tehran
  • وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری بازرگانیی تورکیا، محه‌مه‌د موش، لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا کە بۆ عێراق ئەنجامی دەدات، لە بەغدا و ھەولێر چەند دیدارێک سەبارەت بە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ئەنجام دەدات.

 

لە چوارچێوەی سەردانەکەی محه‌مه‌د موش، کە ئەمڕۆ دەستپێدەکات، سەرەتا دەچێتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق ناسڕ حوسێن بەندەر شبلی کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدات.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، وەزیری بازرگانیی تورکیا، محه‌مه‌د موش، دواتر روو لە ھەولێر دەکات و لێرە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە.

جگە لەوە محه‌مه‌د موش، لە ھەولێر بەشداری لە دیداری کاری تورکیا-عێراق کە بە بەشداری پیاوانی کاری تورکی و عێراقی بەڕێوەدەچێت، دەکات و چاوی بە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ئایدن مەعروف، دەکەوێت.

موش، لە میانی سەردانەکەیدا، تاوتوێی بابەتەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکات و ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدات کە لە عێراق رووبەرووی کۆمپانیا تورکییەکان دەبێتەوە

سەرپەیڤ