کانونی دوھەم 30, 2023 13:28 Asia/Tehran
  • دارا  سێکانیانی:گرێبەستە تاکەکەسییەکان ئابووریی هەرێمی کوردستانی بەرەوڕووی مەترسییەکی گەورە کردۆتەوە

نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ڕێککەوتنی تاکەکەسی لە بواری نەوت و پێوەندیی تاکەکەسی بۆتە هۆی لاوازبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی هەرێم و ئابووریی ئەو ناوچەیەی بەرەوڕووی مەترسیی گەورە کردۆتەوە.

"دارا  سێکانیانی"ی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی وتی: هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لە ڕابردوودا گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆر لە جیاتی ئەوەی کە بەپێی یاساو ڕێ و شوێنی حکومی و دیاریکراو واژۆ بکرێن  لەسەر بنەمای پێوەندیی تاکە کەسیەوە دانراون و ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی ئەوەی کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا نەتوانن لەم بوارەدا کاریگەر بن.؛ ئەم مەسەلەیە ئیستاکە بۆتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئابووریی هەرێم.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێم دەبێ پێداچوونەوە بکات بەسەر هەڵوێست و پلانەکانیداو خۆ ببوێرێ لە بەستنی گرێبەستی تاکەکەسی و دامەزراندنی پێوەندیی تاکەکەسی لەگەڵ حکومەتی عێراق و وڵاتانی داروسێ و دەبێ پێوەندییەکانی لە سەر یاسا و ڕێسای حکومی بێ و بێتوو وانەبێ ڕەوشێکی پڕمەترسی چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات.

قسەکانی دارا سێکانیانی لە کاتێکدایە کە ژمارێک لە ژێدەرەکان باس لەوە دەکەن ئەگەری زۆرە سکاڵاکەی دادگەی پاریس یەکلا ببێتەوەو بڕیاری یەکجاری ئەو دادگەیە دژبە هەرێم و بە سوودی حکومەتی بەغدا دەرکرێت.