چنینەوەی گێلاس لە باخەکانی سامان
حوزهیران 26, 2020 11:02 Asia/Tehran
شاری سامان لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە بەر سروشت و باخە زۆروزەبەنەکانی بەناوبانگە.
ئەم شارە لە بەر ھەڵکەوتنی لە تەنیشتی چۆمی «زایەندە ڕوود» ھەڵگری کەش و ھەوایەکی شێ دارو دڵڕفێنە.
پیشەی سەرەکیی جەماوەری ئەم شارە باخداری و چالاکیی کشت و کاڵخ. لەم ڕۆژانەدا گێلاس و شێڵانەی پەسەند لە باخاتی «سامان» دەچنرێتەوە کە بەشی ھەرە زۆری ھەر لە پارێزگاکەدا بەکار دەھێندرێت و زێدەکەشی ڕەوانەی پارێزگاکانی دراوسێ دەکرێت.