زەریاچەی گەهەر
کانونی دوھەم 29, 2021 11:02 Asia/Tehran
دەریاچەی گەهەر ناسراو بە «نقێمی زاگرۆس» دەریاچەیەکی شاخاوییە لە ئامێزی زنجیرە چیای «ئۆشترانکو» لە پارێزگای لوڕستان کە لە بەرزایی ٢٣٥٠ مەتری لە ڕووبەری دەریا ھەڵکەوتووە.
دەریاچەی شاخاویی گەهەر لەو شوێنە ھەرە سەرنجڕاکێشانەی لوڕستانەو لە گەورەترین دەریاچەکانی ئاوی خواردنەوەی وڵات دێتە ئەژمار. ئەم دەریاچەیە بە سروشتی دەست لێنەدراوو ئاوە زوڵاڵە شیفابەخشەکەی سەرنجی ھەر گەشتیارێک بەرەولای خۆی ڕادەکێشێت. بە تایبەت کە لەو شوێنە ھەرە باشانە بۆ ڕاوی ماسیی «قزل ئالا» دێتە ئەژمار.