قەڵبەزەی خوێن لە جەمسەری باشوور
شوبات 05, 2021 00:29 Asia/Tehran
لە بەشێکی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی جەمسەری باشوور، قەڵبەزێکی سوور ھەیە کە وەک جۆگەلی خوێن لە سەر پانتایی چاڵەبەفرەکانی ئەم ناوچەیە بەدی دەکرێت. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١١ زەوی ناسێک بە ناوی «گریفت تەیلۆر» بەو قەڵبەزە خوێنەی زانی.
بۆ تێگەییشتن لە چۆنیەتی ئاوا دیاردەیەک دەبێ بۆ پێنج ملوێن ساڵ لەمەوبەر بگەڕێینەوە، واتە ئەو کاتەی کە چاڵەبەفرەکە گیرۆدەی دەریاچەیەکی تژی لە میکرۆب بوو. ئەوسا لە بەر نەبوونی ڕوناکایی و ئۆکسیژن ئاوی دەریاچەکە ئاوێتەی خوێ و ئاسنێکی زیاتر بوو. ئاستی سوێر بوونی ئاوەکە کە کەمتاکوت سێ ھێندە زیاتر لە ئاوی ئەقیانووسەکان بوو، ڕێی لە بەست دەگرت و ئاسنی دەریاچەکە ڕەنگی سووری بە خۆیەوە گرت.
ئا بەمجۆرە لە ھێندێک کاتی ساڵ دا، ئاوێکی سوور لە نێو کون و کەلەبەری چاڵەبەفرەکان دەر دەکەوێت کە زۆر کەس بە قەڵبەزەی خوێنی دەشوبھێنن.