شوبات 15, 2021 14:21 Asia/Tehran
  • ئێران ماڵ گەورەترین مۆڵی رۆژھەڵاتی ناڤین

ئێران ماڵی تاران شوێنێکی چەند کارەیە و زیاتر لەوەی کە ناوەندێکی بازرگانی بێت ، عیمارەتێکە بە نژیارڤانیی ئاوێتەیی ئێرانی - سوننەتی و مۆدێڕن کە زۆرێک لە پێداویستیەکانی خەڵکی تێدایە .

یەکێک لە سەیر و سەمەرەکانی ئێران ماڵ ، نمای جوان و شکومەندیەتی کە لە ھەر بارێکەوە دەکرێ بە دەگمەنی بزانین .  

ئێران ماڵ لە نمای دەرەوە ، رواڵەتێکی مۆدێڕن بە داڕشتی بەردین و شوشەیی ھەیە کە نمونەکەی لە ئێران کەمە . لەولاوە لە بەشە جیاجیاکانی ناوەوەی ئەم کۆگایە ، نیشانەگەلێک لە میعماریی کۆن دەکار ھاتووە .

رەنگە بکرێ بڵێین گەڕان و گەشت لە ئێران ماڵ وەک گەڕان لە شارێکی بچووکدایە کە ھەر جۆرە راژەکاریەکی تێدایە . یەکێک لە لەبەردڵان ترین بەشەکانی ، باغی پەڕتووکە . ئەم باغی کتێبە نزیکەی 50 ھەزار بەرگ کتێبی تێدایە و مێز و کورسی بۆ خوێندنەوە دانراوە. 

لە بەشەکانی دیکەی دەتوانی ئاماژە بکەین بە ھایپەر ستار ، پێشانگای ئۆتۆمبێل ، یانەی وەرزشیی ، پیستی سەھۆڵ ، کافە سینەما ، گەلەری و فودکورت . 

ئێران ماڵ لە ئوتوبانی شەھید خەڕازی رۆژاوا بۆ رۆژھەڵات پێش دەروازەی ھاتنەدەری دەریاچەی چیتگەر لە رۆژاوای تاران ھەڵکەوتووە . 

سەرپەیڤ