بەشی هەواڵ زیاتر بایەخ دەدات بە تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی جیهان. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو ڕۆژێک 9:30 - 13:30 - 21:00
ئەم بەرنامەیە نێوەڕۆکێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەیە و هەموو شەوێ جگە لە شەوانی شەممە بڵاو دەبێتەوە و گەلێک بڕگەی جۆراوجۆری هەیە لەوانە وتووێژ لەگەڵ میوان، بەشی خوێندنەوەی شیعر و هەڵبەست پیشان دەدات، هەروەها ستران و ڕاپۆرتی تەنز و بڵاوکردنەوەی پەیام و وێنەی نێردراوی بینەرەکان. ئامادە کردن و پێک هێنان: مستەفا مەحموودی
بەشی هەواڵ زیاتر بایەخ دەدات بە تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی جیهان. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو ڕۆژێک 9:30 - 16:30 - 21:00
بەرنامەی وێستگە گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە و هەموو ڕۆژێک 17:30بەکاتی ئێران و 17:00بەکاتی عێراق بڵاودەکرێتەوە. هەروەکی بەنێوەکەی ڕا دیارە ئەو بەرنامەیە لە وێستگەی جۆربەجۆردا دەوەستێ و بابەتێک دێنێتە گۆڕێ و گفتگۆی لەسەر دەکات. لەبەرنامەی وێستگەدا ، شارەزایان ، هونەرمەندان ، کارسازان ، وەرزشوانان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا بەشداردەبن . وێستگەکەمان شەممان بە تیپی مۆسیقا و گۆرانیبێژەوە دەسپێدەکات و تاکۆتایی حەوتە لەوێستگەکانی فەرهەنگ ، تەندروستی ، خاووخێزان ، ئابووری و وەرزش دەوەستێ . لەوێستگەدا ئاگاداری هەموو بابەت و بەرنامە و بڕگەیەکی کەناڵی سەحەری کوردی دەبن، لەکاتی بڵاوبوونەوەیان بگرە تا ئەوەی لە ڕادیۆکوردی دەیبیسن ، وێستگە هەواڵ و زانیاری گۆڕانکاریی و دوایین دەسکەوتە تەکنۆلۆژییەکانی پێیە. هاوڕێی وێستگە سەفەردەکەین بۆ ڕابردوو و لاپەڕەی بیرەوەرییەکان هەڵدەدەینەوە.هاوڕێی وێستگە لەنێو شەقامەکانی کۆمەڵگادا پیاسەدەکەین و داواکاریی و پەرۆشییەکانی لێک دەدەینەوە.کەواتە لەوێستگەدا لەگەڵمان بن و ئاگاداربن لەوەی بەنیازن بیزانن.
ئەم درامایە باسی ژیانی چەند پەرستارێک دەکات کە لە بنکەیەکی ئمیر جەینسی چالاکی دەنوێنن و بەس تەنیا بە ژیانی پرۆفشناڵیان بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو ھێندێک بەسەرھاتی ژیانی تاکەکەسیی و ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ کادێرانی دیکەش دەگێڕێتەوە. نووسەر : عەلیڕەزا ئەفخەمی، مەحمود ڕەزا تەخشید ئەکتەرەکان : فاتیمە گودەرزی، لیندا کیانی، ئیلناز حەبیبی، عاتیفە ڕەزەوی، سیاوەش خیرابی، میرتاھیر مەزڵومی، ئەمین زندەگانی، ڕەزا تەوەکولی و.... کاتی بڵاوبوونەوە : 18:30بە کاتی ئێران ، 18:00بە کاتی عێراق
چیرۆکەکە بە مردنی مەە لەقا خانم دەستپێدەبێت و ئەو بە هۆی قەرزداربوونی وەسیەت دەکات دای مردنی ماڵەکەی بفرۆشن و پارەکەی بدەن بە خاوەن قەرزەکان . لە هەمان کات دا مەهیارکە لە سایتێکی نایاسایی دا کار دەکات ، هەندێ کیشە بۆ بنەماڵەکەی بەدی دێنێ . دوای ئەوە دانیشتوانی گوندەکە بە هۆی بوومەلەرزە روو دەکەنە دەشت و دەر و لە وێ تا ئاسایی بوونەوەی رەوشەکە دەمێننەوە . ئەکتەرەکان : سەعید ئاقاخانی، حەمیدڕەزا ئازرەنگ ، فەریدە سپاە مەنسوور ، عەلی سادقی ، نەعیمە نیزام دوست ، سیروس مەیمەنەت و ... دەرهێنەر : سەعید ئاقاخانی نووسەران : ئەمیڕ وەفایی و محەمەد تەنابەندە بەڕێوەبەری دۆبلاژ : محەمەد فەرەیدوونی کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30 بە کاتی عێراق
بەڵگە فیلەمەکانی کەناڵی سەحەری کوردی تەرخان دراوە بە بابەت گەلێکی وەک سروشت وژیانی کەسایەتییەکان و هۆنەرمەندان و بابەت و مەسەلەکانی فەرهەنگی سیاسی و ئەدەبی .
بەشی هەواڵ زیاتر بایەخ دەدات بە تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی جیهان، خاڵی جێی سەرەنج لەم بەرنامەیانە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و هەموو شەوێک بڵاو دەبێتەوە ئەوەیە کە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان هەوڵ دەدات هەموو جارێ پەنجە بخاتە سەر ڕووداێکی گرینگی ناوچەکە و جیهان و بابەتەکان شی بکەنەوە. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو ڕۆژێک 13:30 - 21:00
لە بەرنامەی القدس لنا زیادتەر سەبارەت بە بابەتەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستین و قودسی پیرۆز باس دەکەین و تیشک دەخەینە سەر هەندێ لایەنی شاراوە تاوانکاریی و هەروەها دڕەندەکاری چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیستی. کاتی بڵاوبوونەوە: ڕۆژانی شەممە و سێشەممە 21:30بە کاتی ئێران و 21:00 بە کاتی عێراق
لەو دراما مێژوویی و سەرنجڕاکێشەدا گرینگترین ڕووداوەکانی ژیانی حەزرەتی یۆسف (د.خ) لە کاتی لەدایکبونییەوە تاکو پلەی پێغەمبەرایەتی و دژوارییەکانی ڕێگای خواناسی ، نومایش دەکرێ . ئەکتەرەکان: مستەفا زەمانی،مەحمود پاک نیەت،کەتایون ریاحی،جەعفەر دێهقان،عەباس ئەمیری،جەهانبەخش سوڵتانی،رەحیم نەورۆزی،ئیلهام حمیدی،لەیلا بلوکات و ... نووسەر و دەرهێنەر: فەرەجوڵڵا سەلەحشور کاتی بڵاوبوونەوە : 22:30 بە کاتی ئێران و 22:00 بە کاتی عێراق