گۆرانی چڕینی ئەکتەرەکەی درامای «بەکالۆریۆسەکان» بە کوڕدی
کانونی دوھەم 13, 2021 16:03 Asia/Tehran
سیاوەشی چڕاغی پوور ئەکتەرە ناودارەکەی سینەماو شانۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە ئامادە بوونی لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی سەحەرو بینەرانی کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی بە زمانی زکماکیی خۆی لەگەڵ کوردانی سەرتاسەری دنیا دەدوێ.
بەرنامەی سەحەرو بینەران لەو بەرنامە ھەرەکۆن و دڵخوازانەی کەناڵی سەحەرە کە ھەموو حەوتەیەک شەممه کاتژمێر ١٠ و ١٠ خولەکی شەو بە کاتی تاران و ٩و ٤٠ خولەکی شەو بە کاتی ھەولێر بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.
بۆ بینینی بەرنامەکە سەردانی ناوونیشانی ژێرەوە بکەن:
https://bit.ly/3nzjIS4