زنجیرە درامای مریەمی موقەدەس ناوی زنجیرەیەکی ئێرانیە لە نووسین و دەرھینانی شەھریار بەحرانی . ئەم زنجیرەیە بەرھەمی ساڵی 2000 ی زایینیە.
لەم زنجیرە درامایەدا زیاتر لە 90 ئەکتەر نواندنیان ھەبووە و شەبنەم قولی خانی رۆڵی حەزرەتی مریەمی بینیوە(دخ) .
16 ساڵ بەر لە لە دایکبوونی مەسیح کاتێک کە خەڵک چاوەڕوان بوون مەسیحای وادەکراو دەرکەوێ ، عیمران دەبێتە خاوەنی  کچێک و دایکی ناوی دەنێ مریەم و لەبەر ئەوەی کە پێش بە دونیا ھاتن بەڵێنی داوە تا کاتی پێگەیشتن بیخاتە خزمەتی پەرستگەی پیرۆز ، دەچێتە پەرستگە ، بەڵام تا ئەو کاتە ھیچ کچێک رووی نەکردووەتە پەرستگە . 
حەزرەتی زەکەریا ھەوڵ ئەدات سەرباری نەیارەتی ھەموو زانایانی ئایینیی جوولەکە ، مریەم لە پەرستگە بمێنێ و وردە وردە بەو ئیلھاماتەی بە مریەم دەکرا ، خەڵک رووی تێدەکەن . 
بەڵام دوای رووداوێک مریەم لە پەرستگە دەردەکرێت و لە ھەمان کات دا بە ویستی خوا مریەم دووگیان دەبێ و ئەم بابەتە گومانی خراپ لای خەڵک دروست دەکات . 
ھێروود کە لە بە دونیاھاتنی زارۆکەکە دەترسێ ، فەرمانی کوشتنی دەردەکات بەڵام منداڵەکە دێتە سەر دونیا و بە قسە کردن لە نێو بێشکەدا ھەموان سەرسام دەکات .

ته‌مووز 14, 2021 04:52 UTC