May 17, 2022 07:39 UTC

زنجیرە تاروسی «بەکالۆریۆسەکان» بە تەوەری کۆمەڵایەتی و باسکردنی گرفتی لاوان لە دەرھێنانی «سروش سیحەت» و بە ھاریکاریی دۆبلۆرە کوردەکانی سەحەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کەناڵی کوردی دا خەریکی بڵاو بوونەوەیە.

هەموو شەوێک : 19.00 بە کاتی هەولێر و 20.30 بە کاتی تاران

ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات کە ھەرکامەو گرفتێکیان ھەیە. یەکێکیان بیر کۆچکردن بۆ ھەندەران دەکاتەوەو ئەوی دیکەیان خولیای ژن ھێنانەو لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە.

ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕاوانامەی بەکالۆریۆس لە تەنیشتی یەکدا ھێندێک بەسەرھاتی پێکەنین دار تاقی دەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ.

سەرپەیڤ