May 23, 2020 07:22 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە

لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی رایگەیاند" حکومەتی هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە" هەروەها وتی" لە مانگی رابردوودا کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت کە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 30 ملیۆن دۆلار بووە، داهاتی ناوخۆش نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار بووە".

 

 مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، کوردستان و جیهان روبەرووی دۆخێکی سەختی ئابوری بووەتەوە. وتیشی، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان کەمبکەینەوە. 

ئاماژەی بەوەشدا، ئامادەیمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان  لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق دەربڕیوە. 

بارزانی باسی لەوەشکرد، قەیرانی ئێستا زیاتر هانمان دەدات بۆ بەردەوام بوون.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی وت، کە لەبەرەی هاوڵاتیان دەمێنینەوە. جەختی لەوەشکردەوە، ئەم دۆخە سەختە لەدەرەوەی خواستی هەرێمی کوردستانە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند : نابێت ئەم دۆخە سەختەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بکرێتە ململانێی سیاسی.

بۆچوونت