-
تورکیا بنکەکانی پشکنینی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاد کرد
ئهیلوول 29, 2026 15:58سەرچاوەیەکی بەرپرس لە عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا لەجیاتی کەمکردنەوەی ژوماری بنکەکانی پشکنینیان لە باکووری عێراق، خاڵی پشکنینی تازەیان لەو ناوچەدا دامەزراندووە.
-
چوونەدەری هێزە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر
ئهیلوول 29, 2026 19:21کشانەوەو چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی هەریر لە هەولێری عێراق دەسپێبوو. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ڕایگەیاند؛ چوونەدەری ئەمریکا لەو ناوچە بێ هێنانەدی سیستەمی بەرگریی، جێی نیگەرانییە.
-
پێشوازیی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە سەرکۆنسۆڵی ئێران لە هەولێر
ئهیلوول 27, 2026 18:48سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
-
نێچیرڤان بارزانی: هەموو هێزی پێشمەرگە خراونەتە چوارچێوی وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئهیلوول 21, 2026 18:24سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە پرۆسەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی سەرلەنوێی هێزی پێشمەرگەی هەرێم ڕاشیگەیاند: هەموو هێزی پێشمەرگە دەخرێنە نێو چوارچێوی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ئێمە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی فەرمی ئەم گۆڕانکارییە گرینگە ڕادەگەیەنین.
-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ناکەین
ئهیلوول 17, 2026 19:16وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، ئەو حزبە بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی.
-
هێرش بۆ سەر بارەگای تیرۆریستانی جیاییخواز لە باکووری عێراق
ئهیلوول 17, 2026 19:00بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باکووری ڕۆژاوای سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
-
دیداری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران؛ کوردستانی عێراق ڕێگە ناداتە هیچ هەڕەشەیەکی دژی ئێران
ئهیلوول 15, 2026 18:28سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پێکهاتوو لە کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران.
-
پاڵپشتیی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنترۆڵکرانی چەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە
ئهیلوول 11, 2026 18:42لەدیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی پشتگریی خۆی لە کۆنترۆڵی چەک لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیاند.
-
یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق؛ چاکسازیی ڕاستەقینە یان کردەی سیاسی؟
ئهیلوول 11, 2026 14:42شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاندووە، هێزی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئێستا بەفەرمیی چوونەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەو یەکخراون . لەهەمان کاتداو بەبڕوای ڕێکخراوی کوردستان واچ، ئەو یەکخستنەوە بەکردەوە هەتا رادەیەکی زۆر، لایەنی ناویی هەیە و داڕشتی سەرەکیی هێزەکانی دوو پارتەکە هەروا پارێزراوە.
-
لەبەر ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی پێشوازی لە باڵیۆزانی حەوت وڵات نەکرا
ئهیلوول 09, 2026 17:45سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، باڵیۆزی وڵاتانی کەنەدا، سویسرا، تایلەند، پەنەما، بیلاڕووس، گواتیمالا و ئیستۆنیا چاوەڕێی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار بوون بۆ تۆکمەکردنی پرۆسەی فەرمیی ئەرکی دیپلۆماسی خۆیان لە عێراقدا، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.