ئه‌یلوول 24, 2020 08:02 Asia/Tehran
  • لە ئێستادا شاندێکی دادوەریی هەرێمی کوردستانیش سەردانی بەغدای کردووە

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ تاوتوێ کردنی ڕەھەندی یاسایی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی دادی هەرێم و عێراق، شاندێکی دادوەری لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق و ھەرێم، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دوێنێ چوارشەممە دادوەر «بەنگین قاسم» سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و  «فرسەت ئەحمەد» وەزیری دادی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

وەک باسی کراوە، لە دیدارێکدا کە  «ڕێبوار هادی» سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئامادەی ببوو، باس لە ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی کراوە و هەروەها هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی دادی هەرێم لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بەغدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان لێک دراوەتەوە.

لە ئێستادا ھاتوچۆی شاندەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان بەردەوامە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت