-
یەکەمین پرێس کونفڕانسی سەرۆک کۆماری ئێران
ئهیلوول 16, 2024 13:20سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دوانیوەڕو لە یەکەمین پرێس کونفڕانسی خۆی بە ئامادە بوونی 300 پەیامنێری ناوخویی و دەرەوەیی وڵامی پرسیارەکان لە بوارە جوراوجورەکانی دایەوە
-
بڕیاری دەوڵەتی چواردەیەمی ئێران هاوکاری و بیروڕاگۆڕینەوەی بەردەوام لەگەڵ 8 وڵاتی پەراوێزی کەنداوی فارس
ئهیلوول 16, 2024 09:15بڕیاری دەوڵەتی چواردەیەمی ئێران هاوکاری و بیروڕاگۆڕینەوەی بەردەوام لەگەڵ 8 وڵاتی پەراوێزی کەنداوی فارس.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران : بۆ وتووێژ ئامادەین بەڵام نە وتووێژی لە ژێر زەخت و گۆشار
ئهیلوول 15, 2024 09:56وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بایکۆتە نوێکانی ڕۆژئاوا لەدژی ئێران وتی: هیچکات وتووێژی سازەندەمان بەجێ نەهێشتووە وئامادەییمان هەیە ، بەڵام وتووێژ دەبێ بە پێی ڕێزو حۆرمەتی بەرامبەر بێت و نە بە پێی هەڕەشە وگۆشار.
-
پزشکیان: بەهێزکرانی یەکێتی و یەکگرتوویی و نووسینی بەڵگەی ستراتژی گەشەی پێوەندی نێوان عێراق و ئێران دەستکەوتەکانی ئەم سەفەرە بوون
ئهیلوول 14, 2024 15:54سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی سەرۆکانی ئێران و عێراق بۆ نووسینی بەڵگەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندی دوو وڵات ،تەوەرەکەی هاسانکاری ئاڵووێر کردن وهاوکاریەکانی خەڵک و کەرتە تایبەتیەکانی دوو وڵات ڕاگەیاند ووتی: بەهێزکرانی یەکێتی ویەکگرتوویی وهاوکاری نێوان دوو لایەن لە مەبەست وئامانجە گرینگەکان ونووسینی بەڵگەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندی لە گرینگترین دەستکەوتەکانی سەفەری عێراق بوو.
-
پزشکیان: بەهێزکرانی یەکێتی و یەکگرتوویی و نووسینی بەڵگەی ستراتژی گەشەی پێوەندی نێوان عێراق و ئێران دەستکەوتەکانی ئەم سەفەرە بوون
ئهیلوول 14, 2024 09:36سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی سەرۆکانی ئێران و عێراق بۆ نووسینی بەڵگەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندی دوو وڵات ،تەوەرەکەی هاسانکاری ئاڵووێر کردن وهاوکاریەکانی خەڵک و کەرتە تایبەتیەکانی دوو وڵات ڕاگەیاند ووتی: بەهێزکرانی یەکێتی ویەکگرتوویی وهاوکاری نێوان دوو لایەن لە مەبەست وئامانجە گرینگەکان ونووسینی بەڵگەی ستراتژی گشتداگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندی لە گرینگترین دەستکەوتەکانی سەفەری عێراق بوو.
-
ئێران، هەوڵی ترۆریستیی داعشی لە ئەفغانستان، شەرمەزار کرد
ئهیلوول 14, 2024 06:36وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری دڕندانەی ترۆریستانی داعش بۆسەر پێشوازییکەرانی زیارەتکارانی کەربەلا لە وەلایەتی "غور"ی ئەفغانستانی شەرمەزار کرد.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: ئەگەر موسڵمانان یەکبگرن، رژیمی ئیسرائیل ناوێرێ جەنایەت بکا
ئهیلوول 13, 2024 18:42سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدیدار لەگەڵ بلیمەتانی بواری فەرهەنگی، مەزهەبی، زانستی و زانکۆکان و ژمارێک لە عەشیرەتەکانی بەسرەی عێراق، وتی: ئەگەر موسلمانان پێکەوە یەکبگرن ، رژیمی ئیسرائیل ناوێرێ کۆمەڵکوژیی ئەنجام بدات.
-
گەشەی بەرهەمهێنان لەسای زانستی خۆجێی مەهاباد
ئهیلوول 13, 2024 16:45گەشەی بەرهەمهێنان لەسای زانستی خۆجێی له شاری مەهاباد.
-
باڵوێزی ئێران لە ڤیەن: ئێران، هۆگری هاریکاریی سازندەیە
ئهیلوول 13, 2024 16:40باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەن لە لێدوانێکی لە دانیشتنی وەرزیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم بەقسەو بەکردەوە، هۆگریی خۆی بۆ هاریکاریی سازندە و شیاو لەگەڵ ئاژانس پێشان داوە.
-
سەرلەشکر سەلامی: لەپێناو دابینی ئاسایشی سنورەکان هیچ کەمتەرخەمیەک ناکەین
ئهیلوول 12, 2024 04:56فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پێویستە سنورەکان هێورو دڵنیا بن چونکە بەبێ هێوری سنورەکان هیچ پێشکەوتن و ئاوەدانیەک لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دا دەستەبەر نابێ وتیشی لەپێناو دابینی ئاسایشی سنورەکان دا هیچ کەمتەرخەمیەک ناکەین.