دەسپێک ماوە

نەونەمام

"نەونەمام" بەرنامەی تایبەتی منداڵان هەموو ڕۆژێک 11:30بەکاتی ئێران و 11:00بەکاتی عێراق بڵاودەکرێتەوە.

11:30 45

زنجیرە درامای جەلالەدین

جەلالەدین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بە ژانێری مێژوویی و ژیاننامەیی بە دەرهێنەری شەهرام ئەسەدی و ئارەشی مۆعەیرییان خەریکە بڵاو دەبێتەوە. ئەم زنجیرە درامایە تیشک دەخاتە سەر سەردەمی منداڵی شاعێری بەناوبانگی ئێرانی "مەولەوی". ئەکتەرەکان: عەلی دێهکۆردی - شەبنەم مۆقەدەمی - محەممەد فەیلی - لەیلا مووسەوی - مەهتاج نجوومی و... کاتی بڵاوبوونەوە : 15:30بەکاتی ئێران و 15:00بەکاتی عێراق

15:30 45

زنجیرە درامای بینای ژمارەی 85

بە کەوتنی ئۆتۆمۆبیلی یەکێک لە دانیشتووانی بینای ژمارەی 85 بە دیواری پارکینگ پاشماوەی تەرمێک لە دیواردا دەۆزرێتەوە. لەبەر ئەوەی کە زۆربەی دانیشتووانی ئەم بینایە خەریکی کاری نایاسایین بە هاتنی پۆلیس بۆ ئەم بینایە ئەوانیش تووشی رووداوگەکێک دەبن... کاتی بڵاوبوونەوە : 16:30بە کاتی ئێران ، 16:00بە کاتی عێراق

16:30 50

زنجیرە درامای دەمەوبەیان

چیرۆکی ئەو درامایە بریتییە لە هەوراز و نشێوی بنەماڵەیەکی رەسەنی ئێرانی لە ماوەی سی ساڵ و لە جەنگەی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی رژێمی بەعسی عێراق و رووداوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەیەی هەشتای زایینی لە ئێراندا کە یاسەمەن تاقە کچی ئەو بنەماڵەیە دەورگێڕی سەرەکی چیرۆک و بەسەرهاتەکەیە. کاتی بڵاوبوونەوە :  هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 18:30 بە کاتی ئێران و 18:00 بە کاتی عێراق   

18:30 55

نوچە

19:30 20

زنجیرە درامای قاڵی شۆریی موشتاق

زنجیرە درامای قاڵی شۆریی موشتاق زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی تەنزی ئێرانیە لە دەرھێنانی محەمەد حسێن لەتیفی و ئامادەکردنی زێنەب تەقوایی و نوسینی بورزوو نیک نژاد و حەسەن وارستە . قاڵی شۆریی موشتاق ، ژیانی کەسانێک لە چوارچێوەی تەنزدا نیشان ئەدا کە رووبەڕووی کێشەی دارایی و گرفتەکانی دیکەی ژیانن . ھەندێ لەوان وەکوو فیرووز ، پشت بە خوا دەبەستن و دەست لەسەر ئەژنۆ دادەنێن و ھەڵدەستن و ھەندێکی دیکە وەکوو نوسرەت ، برای ھاوسەرەکەی ، چاودەبڕنە دەستی کەسانی دیکە .فیرووز پیاوێکی خێزان دۆست و تێکۆشەرە کە لە گەڵ بنەماڵە و ئاشناکانی ، ناوەندێکی قاڵیشوشتن بەڕێوەدەبات ، بەڵام بە داخرانی درگای شوێنی کار و ژیانی ئەو بە دەستی فەرمانبەرانی شارەوانیی ، کێشە و چەرمەسەریەکانی دوو ئەوەندە دەبێت .لۆکەیشنی سەرەکیی چیرۆکەکە ، قاڵی شۆییە کە رووداوی خۆشی تێدا رووئەدەن . ھومەن بەرق نەوەرد و بێھنام تەشەکور و ئەمیر حوسێن رۆستەمی رۆڵی سەرەکیی چیرۆکەکە دەبینن کە دوای کاری سەرکەوتووی بینای پزیشکان و دز و پۆلیس ، بۆ جارێکی دیکە بە ھاریکاریی یەکتر زنجیرەیەکی تەنز و جوان دەگێڕنەوە .دەورگێڕانی سەرەکیی : ھومەن بەرق نەوەرد ، ئەمیر حوسێن رۆستەمی ، سیما تیرەنداز ، نیگار عابدی ، محەمەد رەزا شیرخانلوو ، یاس نەورووزی ، بھێنام تەشەکور . کاتی بڵاوبوونەوە: 20:00 بە کاتی ئێران 19:30بە کاتی عێراق

20:00 45

زنجیرە درامای نەخۆشخانەی حاشیە

بەسەرهاتی درامای کۆمێدی "نەخۆشخانەی حاشیە" لەوێڕا دەسپێدەکات کە "هومەنی سەحرایی" کە پزیشکە تووشی کێشەیەک دەبێ و بە پزیشکێکی سەرپێچکار دەناسرێ.بەپیاوەتی دکتۆر "کەی مەرام " ئەو ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک بەناوی حاشیە دەکرێت تا دوای 80ساڵ وەستانی ئەو نەخۆشخانەیه ، سەرلەنوێ بیخاتەوە کار بەڵام نەوەی ئەوکەسەی نەخۆشخانەکەی وەقف کردووە واتە کەنگەر زەهتاب بەنیازە بەشێوازێک زەوی نەخۆشخانەکە بفرۆشێت.بەڵام وازدێنێ و لەگەڵ پزیشکەکان هاوکاری دەکات و بەم شێوەیە چیرۆکەکە بەرەو پێش دەچێت. کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30بە کاتی عێراق

20:00 45

بەشی هەواڵ

بەشی هەواڵ زیاتر بایەخ دەدات بە تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی جیهان. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو ڕۆژێک 11:30 - 13:30 - 16:30 -21:00

21:00 15

ڕۆژەڤ

ڕۆژەڤ بەرنامەیەکە لەپاش هەواڵەکانی شەو پێشکەشتان دەکرێت و تێیدا دوایین پرس و ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان لەگەڵ شیکاران دەخرێتە بەرباس. کاتی بڵاوبوونەوە: ڕۆژانی شەممە تا چوارشەممە 21:15 بە کاتی ئێران و 20:45 بە کاتی عێراق

21:15 45

درامای وەکوو هیچ کەس

چیڕۆکی ئەو درامایە لەبارەی کوڕەگەورەی بنەماڵەیەکە کە لەدوای مردنی باوکی بەرپرسایەتییەکی گران دەکەوێتە سەرشانی ، برا گچکەکە ژن دێنێ و ئەویش بڕیار دەدا بەگوێرەی وەسیەتی باوکی میرات لە نێوان براوخوشکەکانیدا بەش بکات بەڵام لەو سەروبەندەدا هەندێ ڕووداو ، ڕوو دەدەن... کاتی بڵاوبوونەوە : 22:30 بە کاتی ئێران ، 22:00 بە کاتی عێراق

22:30 45