-
فەرماندەی سپای پاراستن و ئاسایشی ناوەندەکانی ئەتۆمی وڵات: هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی پێداچوونەوە و ڕەچاونەکردنی یاساناڤۆکییەکانی لێ دەکەوێتەوە
نیسان 18, 2024 10:00سەردار سەرتیپی پاسدار ئەحمەد حەق تەڵەب فەرماندەی سپای پاراستنی و ئاسایشی ناوەندی ناڤۆکی وڵات سەبارەت بە ئەگەری هەڵمەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوانەی وادەی سادق سەبارەت بە پەلامار کردنەسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی وڵات وتی : ئەم هەڕەشانە هی ئەمڕۆ و دوێنێ نین بەڵام هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی ناوەندەکانی ناڤۆکیی ئێران، پێداچوونەوە و ڕەچاونەکرانی سیاسەتەکان و یاسا ناڤۆکییەکانی لێ دەکەوێتەوە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەرو دوای هەڵمەتەکەی وەعدەی سادق ئەمریکامان لێ ئاگادار کردۆتەوە
نیسان 18, 2024 10:30حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی گەیشتنی بە نیۆیۆرک سەبارەت بە هەڵمەتە سزادەرەکەی وەعدەی سادق ڕایگەیاند کە ئێمە لە بەرو دوای ئەو هەڵمەتەدا، ئەمریکامان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
-
دەریاڤان شەهرام ئێرانی: وەعدەی سادق، بەرەوڕووبوونەوەی دەسەڵاتی ڕاستەقینە بوو لەگەڵ توانایەکی لەرزۆک
نیسان 18, 2024 07:30فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش بەئاماژە بەوەی کە هاوسەنگیی هێزەکان لە ناوچەدا سەرباری هێزە خۆڕاگرەکان، گۆڕدراوە، وتی: هەڵمەتی وەعدەی سادق، بەهەموو جیهانی سەلماند کە دەسەڵاتی ڕاستەقینە، لەگۆڕەپاندا چلۆن بەرەوڕووی دەسەڵاتی سست ولەرزۆک دەبێتەوە.
-
ئیسلامی: پشکێنەرانی ئاژانس، بەشێوەی ڕێک وپێک، سەردانی دامەزراوە ناڤۆکییەکان دەکەن
نیسان 18, 2024 07:00سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ١٢٠ پشکێنەری جێ متمانە بۆ پرسی ناڤۆکیی ئێران لەبەرچاو گیراوە کە ژمارێکیان لە ئێران جێگیرن و ژمارێکیشیان لەهاتووچۆدان، وتی: ئەو پشکێنەرانە، بەپێی بابەت و بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەر کراو، بە شێوەی ڕێک وپێک یان بێ ڕاگەیاندنی لەپێشدا، سەردانی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی وڵات دەکەن.
-
جێبێلی: هەڵمەتی"وەعدەی سادق" پڕدەسکەوت بوو و سست و لەرزۆک بوونی رژیمی زایۆنی سەلماند
نیسان 18, 2024 06:30سەرۆکی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران وتی: هەڵمەتی "وەعدەی سادق" بۆ وڵات و هێزە چەکدارەکانمان و هەروەها بەرەی خۆڕاگریی، پڕدەسکەوت بوو و سست و لەرزۆک بوونی ئیسرائیلی سەلماند.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژ لەگەڵ گۆتێرێش: بژاردەیەکی دیکەمان نەبوو، بیرازکردنی ڕژێمی زایۆنی نەبێ
نیسان 17, 2024 04:30حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەوڵەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یارمەتیدانی خەڵکی فەلەستین وتیشی: لەبەر ناکارامەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئیدانەنەکرانی پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق، لە ئاکامدا تەنیا بژاردەیەک لەبەردەم ئێمەدا مایەوە، بەرەڤانیی یاسایی و ڕەوا لە خۆمان و بیرازکردنی ڕژێمی زایۆنی بوو.
-
پرێس کۆنفرانسی کەوتنەگەڕی پرۆژەی "ئوما ئویا" لە سریلانکا لە لایەن کۆمپانیایەکی ئێرانی
نیسان 17, 2024 01:30هەواڵنێر: نەسرین حاتەمی
-
داکۆکیی مامۆستایانی ئایینیی پارێزگای کرماشان لە وەڵامی لێبڕشتانە و یاسایی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی
نیسان 17, 2024 01:30مامۆستا محەممەدی - ئیمام جومعەی جوانڕۆ / مامۆستا مەحموودی - ئیمام جومعەی ڕوانسەر
-
باقری گەشت ئەکات بۆ ڕووسیا
نیسان 16, 2024 14:01وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران گەشت دەکات بۆ ئەم وڵاتە
-
ئامادەبوونی یازدەتیپی ئەرتەش لەسنوورەکان/وەڵامدەری هەرجۆرەهەڕەشەیەکین
نیسان 16, 2024 12:50فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: هەڵمەتی ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنی وەرگرتنی مافی خەڵکەکەمان بووەوهێزەچەکدارەکان دەبێ ووڵامی مسۆگەرانە وبەبڕانەیان بە داواکاریەکانی خەڵکدایەوەوسەڵماندیان کە سیستمی بەرگریانەی ڕژێمی زایۆنی ولاوازترلە تاوڵی جاڵجاڵوکەیە