-
کەنعانی: تێبینییەکانی ئێرانمان بۆ کۆبەندیی دانوستانەکان ناردووەتە لای ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا
ئهیلوول 01, 2022 21:47«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: تێبینییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە وەڵامی ئەمریکا لەمەڕ دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی شیمانەیی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانمان ناردووە بۆ ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا.
-
ڕەییسی: ئەهلی بەیت (ع) هێمای یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامین
ئهیلوول 01, 2022 14:20سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆگەی جیهانیی ئههلی بهیت(ع)ی به هێمای یهکگرتوویی ئومهتی ئیسلامی و مایەی ھیواو ھیوابەخشین بە کۆمهڵگای مرۆڤایهتی وهسف کرد.
-
تاران، میوانداری حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت(ع)ـە
ئهیلوول 01, 2022 10:56حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت(ع) بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە تاران دەستی پێ کرا.
-
نوێنەری وەلی فەقیھ لە عێراق: نەریتی ئەربەعین لە ئاراستەی بەرپەرچ دانەوەی دووبەرەکیە لەنێو موسڵماناندا
ئهیلوول 01, 2022 10:39نوێنەری وەلی فەقیھ لە وڵاتی عێراق جەختی کرد: نەریتی ئەربەعین لە ئاراستەی خەباتی دژی ئیستیکبار و ھێڵی وەیشومەی دووبەرەکی نانەوە لەنێو موسڵمانانە و بە جۆرێک جیھادی دژی موستەکبیران دێتە ئەژمار.
-
پێکهاتنی ئهنجومهنی نیشتیمانیی سیاسهتی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و عێراق
ئاب 31, 2022 23:27سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق پێکهاتنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی سیاسهتی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و عێراقی ڕاگەیاند.
-
«تەخت ڕەوانچی» نیۆیۆرکی بەجێ ھێڵا
ئاب 31, 2022 23:13«مەجید تەخت ڕەوانچی» دیپلۆماتکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیۆیۆرکی بەجێ هێشت بۆ ئەوەی بەم زووانە «ئەمیر سەعید ئیرەوانی» باڵوێزی نوێ و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو شوێنی ئەرکەکەی وەڕێ بکەوێت.
-
کرانەوەی سنووری نێونەتەوەیی «شەلەمچە» لە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی
ئاب 31, 2022 08:27قایم قامی تایبەتیی شاری خوڕڕەمشار ڕایگەیاند: سنووری نێودەوڵەتیی «شەلەمچە» لە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی کرایەوە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لە تەواوی ڕووداوو پێشھاتەکاندا خەڵک «پاڵەوانی سەرەکیی بەسەرھاتی شۆڕش» بوونە
ئاب 30, 2022 12:50ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویانە: لە تەواوی ڕووداوو پێشھاتەکاندا خەڵک «پاڵەوانی سەرەکیی بەسەرھاتی شۆڕش» بوونەو ئەم ڕاستییەش مایەی وانەو پەندوەرگرتنە و بە تەواوی کاربەدەستان دەڵێت کە چلۆن لەگەڵ ئەم نەتەوەیە بجوڵێنەوە.
-
ھەشتەمی خەرمانان، ڕۆژی خەباتی دژی تیرۆریزم لە ئێران دا
ئاب 30, 2022 09:48ئەمڕۆ سێ شەممە، ھەشتەمی خەرمانان ڕێککەوت لەگەڵ ٣٠ی ئوتی ٢٠٢٢ ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئێران و ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی تیرۆریزمە لە ئێران دا.
-
ڕەییسی: هێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی عەرەبستان لەگەڵ ئێران بە قازانجی ئاسایشی ناوچەکەیە
ئاب 30, 2022 06:23سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەستپێشخەری و ھەنگاوەکانی عێراق بۆ باشترکردنی کەشی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکه به بێ دەستوەردانی بیانییەکانی لە ھێزمەندکرانی ھاوتەریبیی ناوچەیی دا به کاریگەر زانی وتیشی: بووژێندرانەوەو ھێزمەندکرانی پەیوەندیی عەرەبستان لەگەڵ ئێران له بەرژەوەندیی ئاسایشتی ناوچەکەدایە.