زانست و ژیان
-
زڕگۆنیۆم
May 27, 2025 07:06زڕگۆنیۆم (بە ئینگلیزی: Zirconium) توخمێکی کیمیاییە و هێماکەی بریتییە لە Zr، گەردیلە ژمارەکەی دەکاتە 40. بارستە ژمارەکەی دەکاتە 91.22. لە زمانی کوردیدا زیاتر بە زڕگۆن ناسراوە نەک زڕگۆنیۆم، بەڵام زڕگۆنیۆم ناوی توخمەکەیە و نابێت لەگەڵ ناوی خاوەکەیدا کە زڕگۆنە تێکەڵ بکرێت. ناوی زڕگۆنیۆم لە ناوی خاوی زڕگۆنەوە هاتووە، کە لە زمانی فارسیدا بە واتای (لە زێڕچوو یان وەک زێڕ) دێت. زڕگۆنیۆم دەرکەوتەیەکی بریقەداری خۆڵەمێشیی زیوی هەیە. کانزایەکی گۆڕاوی بەهێزە کە زیاتر لە توخمی هافنیۆم دەچێت.
-
هێواش لێدانی دڵ؛ هۆکارەکان و نیشانەکانی
May 26, 2025 13:32هێواش لێدانی دڵ نەخۆشییەکە کە دڵ هێواشتر لێ دەدات لەوەی چاوەڕوان دەکرێت، کەمتر لە ٦٠ لێدان لە خولەکێکدا. بۆ زۆر کەس، ئەمە نیشانەی نییە و کێشەشی نییە، بەتایبەتی کاتێک بە بێ نیشانە دەبێت کە لە دۆخێکی جەستەیی باشدا بیت. کاتێکیش لەگەڵ نیشانەکان ڕووبدات، بە گشتی حاڵەتێکی چارەسەرکراوە لەگەڵ ڕوانگەیەکی ئەرێنی.
-
دڵە کوتێ یاخود دڵە کوتە چییە؟
May 26, 2025 10:32دڵە کوتە لەوانەیە هەستی پێ بکرێ وەک لێدانی توند یان بڕێکی هەڵە و نادروستی لێدانی دڵ. زۆربەی خەڵک بەهۆی دڵەڕاوکێوە دووچاری ئەم حاڵەتە دەبن. هۆکارەکانی تری بریتین لە: دووگیانی، خواردنەوە کافاینییەکان، خواردنەوە کحولییەکان یان خواردنی تیژی. دڵە کوتە باوە و بە گشتی مەترسیدار نییە.
-
هۆکاری ئەوەی کە هیچ شتێک خۆشحاڵت ناکات چییە؟
May 25, 2025 15:45ئەم ڕۆژانە بەهۆی سەختی ژیانەوە هەستی دڵخۆشی لای خەڵکی کەمتر بووەتەوە و هەندێک کەس هیچ شتێک لە ژیانیاندا خۆشحاڵیان ناکات، بەڵام ژیان کورتە و چەند سەخت و قورس بێت دەبێت هۆکارێک بدۆزیتەوە بۆ خۆشحاڵیت و پڕ وزە بیت ئەگەرنا ناتوانیت بگەیت بە ئامانجەکانت.
-
ئـاسـن
May 25, 2025 11:05ئاسن (بە ئینگلیزی: Iron) توخمێکی کیمیاییە کە هێما کیمیاییەکەی بریتییە لە Fe و گەردیلە ژمارەکەی دەکاتە ٢٦. کانزایەکە کە دەکەوێتە زنجیرەی یەکەمی کانزا گۆڕاوەکان و کۆمەڵەی ٨ خشتەی خولییەوە. بەهێز و شکۆکە. ئاسن باوترین توخمە لەسەر زەوی و دەکرێت بوترێت هاوشێوەی ئۆکسجین زۆربەی پێکهاتەی توخمەکانی سەر ڕووی زەوی و ناوکی ناوەوەی زەوی پێکدەهێنێت، هەروەها چوارەم باوترین توخمە لە توێکڵی زەویدا.
-
سوودە گشتیەکانی شووتی؛ ئایا شووتی کێش زیاد دەکات؟
May 23, 2025 14:53هەندێک کەس لە دوای خواردنی شووتی بەهۆی ئەو هەستکردن بە پڕبوون و تێرییەوەی بۆیان دروست دەبێت وا دەزانن کێشیان زیاد دەکات و قەڵەو دەبن. بەڵام لە ڕاستیدا بەو جۆرە نییە بەڵکو شووتی بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکییەی هەیەتی نەک نابێتە هۆی زیادبوونی کێش تەنانەت دەکرێت ببێنە هۆی دابەزینی کێشی لەش.
-
ساردترین شوێنی جیهان کوێیە؟
May 23, 2025 12:57ساڵانە لە جیهاندا پلەکانی گەرما گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت؛ ئەم گۆڕاکارییە بەپێی گۆڕانی شوێنی جوگرافی و گۆڕانی وەرزەکان جیاوارە، بەجۆرێک دەکرێت له هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما لە خوار سفری سیلیزییەوە بن، بەڵام لەهەمان کاتدا لە ناوچەیەکی دیکە پلەکانی گەرما زۆر بەرزبن، ئەم جیاوازییە شتێکی سروشتییە و بە بەردەوام ڕوودەدات، بەڵام هەندێک ناوچەی هەن لەسەر ڕووی زەوی بە بەردەوامی پلەکانی گەرما تێیاندا نزمە، بەجۆرێک بە ساردترین شوێنی سەر ڕووی زەوی دیاری دەکرێن.
-
تێرمۆداینامیکی کیمیایی؛ بەشێکی گرنگی فیزیا کە پەیوەندیی وزە و کارلێکە کیمیاییەکان دەخاتەڕوو
May 22, 2025 15:21تێرمۆداینامیکی کیمیایی لقێکی سەرەکی و گرنگە لە زانستی تێرمۆداینامیک کە بەشێکە لە هەردوو زانستی فیزیا و کیمیا. ئەم بوارە زانستییە، پەیوەندی نێوان وزە و کاری فیزیایی لەگەڵ کارلێکە کیمیاییەکاندا دەکۆڵێتەوە. بە واتایەکی سادەتر، تێرمۆداینامیکی کیمیایی ئەو زانستەیە کە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گۆڕانی وزە دەکات کاتێک ماددەکان کارلێک دەکەن، چۆن وزە دەگۆڕدرێت بۆ شێوەی تر، و چ فاکتەرگەلێک کاریگەری لەسەر ئاستی کارلێکەکان دادەنێن.
-
هوموو زانیاریێک لەسەر زانستی بەکتریۆلۆجی
May 22, 2025 14:29زانستی بەکتریۆلۆجی لقێکی زانستی مایکرۆبایۆلۆجییە و لێکۆڵینەوە لەبارەی شێوە، ژینگە و پێکهاتەی بۆهێڵی و پێکهاتەی کیمیاییی بەکتریا و بوارە پەیوەندیدارەکان بە بەکتریاوە دەکات.
-
پۆلیفینۆڵ
May 21, 2025 16:50فرەفینۆڵەکان، پۆلیفینۆڵەکان یان ئاوێتە فینۆڵییەکان (بە ئینگلیزی: Polyphenols or Phenolic compounds) کۆمەڵەیەکی گەورەی ئاوێتە ئەندامییە سروشتییەکانن کە زیندەگۆڕاو یان بەرهەمی دووەمیی کردەی مێتابۆلیزمی ڕووەک و وردەزیندەوەر و گیانەوەرەکانن، هاوشێوەی ئەلکالۆید، تێرپینۆید و ئاوێتە ئەندامییەکانی تر کە لە سروشتدا بوونیان هەیە.