بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە ئەیا سوفیە دوای ٨٦ ساڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i384219-بەرپاکرانی_نوێژی_ھەینی_لە_ئەیا_سوفیە_دوای_٨٦_ساڵ
ڕێ و ڕەسمی یەکەم نوێژی ھەینی لە ئەیاسوفیە دوابەدوای گۆڕدرانی مۆڵەتی شێوازی بەکارھێنانەکەی لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، بە ئامادە بوونی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2020 13:20 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە ئەیا سوفیە دوای ٨٦ ساڵ

ڕێ و ڕەسمی یەکەم نوێژی ھەینی لە ئەیاسوفیە دوابەدوای گۆڕدرانی مۆڵەتی شێوازی بەکارھێنانەکەی لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، بە ئامادە بوونی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ڕێ و ڕەسمە کە کۆمەڵێکی زۆز لە خەڵکی تورکیا بە ڕەچاوکردنی مەوداو لێک دابڕان لە مزگەوتەکەو گردوپەڕی بەشدارییان تیادا کردبوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی تورکیاش بڵاو بووەوە. ڕێ و ڕەسمەکە بە قورئان خوێندنی کۆمەڵێک لە قورئان خوێنەکانی تورکیا دەستی پێ کرا.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەر بەم بۆنەیەوە پەیامێکی توییتێری بە ناوی « ڕۆژی ھەینیتان باش» بڵاو کردەوە.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردوغان دوابەدوای دەرکردنی فەرمانێک ڕایگەیاند کە، ئەیاسوفیە دەکرێتە مزگەوت و ٢٤ی ژولای واتە ڕۆژی ھەینیی سێھەمی گەلاوێژ بۆ یەکەم جار دوای ٨٦ ساڵ فەرزی نوێژی ھەینیی تیادا جێبەجێ دەکرێت.