ڕێژەی کوژراوانی چەکدارانی پەکەکە لە ھێرشەکانی سوپای تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387524-ڕێژەی_کوژراوانی_چەکدارانی_پەکەکە_لە_ھێرشەکانی_سوپای_تورکیا
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ھێڕشی سوپای ئەم وڵاتە لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە، ١٥ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی ئەم وڵاتە کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 14:18 Asia/Tehran
  • ڕێژەی کوژراوانی چەکدارانی پەکەکە لە ھێرشەکانی سوپای تورکیا

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ھێڕشی سوپای ئەم وڵاتە لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە، ١٥ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی ئەم وڵاتە کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی «تەرەتە»ی تورکیا، «سولەیمان سۆیلۆ» وەزیری نێوخۆی تورکیا شەوی چوارشەممە وتی: ژمارەی ئەو چەکدارانەی پەکەکە  کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە  لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی ئەم وڵاتە کوژراون گەییشتووەتە ٨٧ کەس.

«سولەیمان سۆیلۆ» وتیشی: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە ١٨٧ کەس لە ئ ئەندامانی پەکەکە خۆیانیان ڕادەستی سوپای تورکیا کردووە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی شاری پریسوس لە ژوئیەی ٢٠١٥ پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە.