گردبوونەوەی ئەرمەنییەکانی دانیشتووی لۆس ئانجلێس لە بەردەم کۆنسولخانەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387744-گردبوونەوەی_ئەرمەنییەکانی_دانیشتووی_لۆس_ئانجلێس_لە_بەردەم_کۆنسولخانەی_تورکیا
کۆمەڵگای ئەرمەنییەکانی شاری لۆس ئانجلێس لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا، پڕحەشیمەت ترین گەورەشاری ئەرمەنی نشینی ئەمریکا، لە بەردەم کۆنسولخانەی تورکیا دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 04:39 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ئەرمەنییەکانی دانیشتووی لۆس ئانجلێس لە بەردەم کۆنسولخانەی تورکیا

کۆمەڵگای ئەرمەنییەکانی شاری لۆس ئانجلێس لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا، پڕحەشیمەت ترین گەورەشاری ئەرمەنی نشینی ئەمریکا، لە بەردەم کۆنسولخانەی تورکیا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ڕادیۆ ئەرمەنیی دەرەوەی سنوور، کۆمەڵگای ئەرمەنییەکانی شاری لۆس ئانجلێس لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا، لو شەقامانەی کە دەچنەوە سەر کۆنسولخانەی تورکیا لەم شارەدا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

خۆپیشاندەران ھەروەھا وێڕای بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەرمینیا کۆمەڵێک پارچەنووسیشیان پێ بوو کە لە سەریان نووسرا بوو،«ئەرمینیا ئاشتیی دەوێت».

پێکدادانەکانی تازەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٧ی سپتامبەرەوە لە سەر ناوچەی کێشەلەسەری قەرەباغ دەستی پێکراوەتەوە. ھەتا ئێستا ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زۆرێک لە وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەوڵێکی زۆریان بۆ چەسپاندنی ئاگربڕ لە نێوان یەریڤان و باکو داوە.